فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی ئیبراهیم ڕەسووڵیان پوور لە زیندانی ناوەندیی نەغەدە
چوارشەممە ۲۶-۱۰-۱۴۰۳   |  15-01-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئیبراهیم ڕەسووڵیان پوور، تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی گوندی “گەپڵەسەن”ی سەر بە شاری پیرانشار، لە زیندانی ناوەندیی نەغەدە ڕاگیراوە و چارەنووسی نادیارە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی ڕەسووڵیان پوور، ناوبراو دوای دەستبەسەرکران لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە ئەمنییە لە ورمێ گواستراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە، ئیبراهیم ڕەسووڵیان پوور، ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی بەفرانبار دەستبەسەر کراوە و ڕۆژی ٢٠ی هەمان مانگ لە ژووری تاکەکەسیی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێیەوە بۆ زیندانی ناوەندیی نەغەدە گواستراوەتەوە. سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٩ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەر کرانی ئیبراهیم ڕەسووڵیان پوور، تا ئێستاش بارودۆخی دۆسیەی ئەو هاووڵاتییە نادیارە و زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی لەبەر دەستدا نییە.