نادیاربوونی چارەنووسی ئیدریس فەتحی بەدوای دەستبەسەر کرانی
سێشەممە ۰۱-۰۸-۱۴۰۳   |  22-10-2024
بە پێی زانیارییەکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ئیدریس فەتحی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “کانەعمەت” سەربە شاری سەقز، وێڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی زانیارییەکی ورد لە چارەنووس، شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو لەبەر دەستدا نییە. شایانی باسە، ئیدریس فەتحی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەزبەر، لە ڕەوتی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر گوندی “بەستام” لە شوێنی کارەکەی و لە کاتێکدا خەریکی گەچکاری بووە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابۆوە.