فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی ئەمیرعەبدوڵڵاپوور بەدوای دەستبەسەر کرانی
چوارشەممە ۱۱-۰۴-۱۴۰۴   |  02-07-2025

بەپێی زانیارییەکان، زیاتر لە ١٤ ڕۆژە ئەمیر [هەژار] عەبدوڵڵاپور، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان دەستبەسەر کراوە، بەڵام هەتا ئێستا زانیاریەک لە سەر چارەنوس و بارودۆخی جەستەیی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
بە گوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شەوی چوارشەممە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی دایکی ئەم هاووڵاتییە و بە بەکار هێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواستوە. شایانی باسە، لە جەریانی ئەم هێرشە، بنەماڵەی عەبدوڵڵاپور هەوڵیانداوە ڕێگر بن لە بەردەم دەستبەسەر کردنیی، بەڵام هێزە ئەمنییەکان بە توندی لە دایکیان داوە. هەروەها دراوسێکانی ئەم بنەماڵەیە کە ناڕەزایەتییان بەرامبەر توندوتیژی هێزە ئەمنییەکان دەربڕیوە، بە هەڕەشە و گوشاری ئەم هێزانە ناچار کراون کە بێدەنگ بن. تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران، دۆخی تەندرووستی و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە، بڵاونەکراوەتەوە.