فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی ئەژین حسێنی لە کەمپێکی تورکییە
سێشەممە ۰۴-۱۰-۱۴۰۳   |  24-12-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەژین حسێنی پەنابەری خەڵکی سەوڵاوا، لەحالێکدا مانگی نۆیەمی لە کەمپی “پەهلەوان کۆی” لە شاری ئادیرنەی تورکیا تێپەڕ دەکات کە چارەنووسی نادیارە و ئەگەری ڕادەستکردنەوەی بۆ ئێران لەئارادایە.
بە وتەی ڕەشاد محەممەدی، ئەژین حسێنی بەهۆی جیاکردنەوەیان لە یەکتر بۆ ماوەیەکی درێژ، لە دۆخێکی دەروونیی نالەبار و لەژێر گوشاردایە و نەبوونی ئاوی گەرم و پێداویستیی خاوێنکردنەوە بووەتە هۆی نەخۆش کەوتنی. ئەو پەنابەرە ڕایگەیاندووە کە دانیشتنی دادگاکەیان ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی سەرماوەز، بەڕێوە چووە و بە وتەی پارێزەرەکەیان تا ئێستا بڕیاری دادگا دەرنەکراوە. ئەژین حسێنی تەمەن ٣٠ ساڵ و ڕەشاد محەممەدی تەمەن ٣٤ ساڵ لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا وەکوو چالاکی سیاسی دانیشتووی هەرێمی کوردستان بوون و بەهۆی گوشاری بەردەوامی ناوەندە ئەمنییەکان ناچار بە بەجێهێشتنی هەرێمی کوردستان کران. جێگای ئاماژەیە، ئەژین حسێنی و ڕەشاد محەممەدی سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ، لەلایەن پۆلیسی تورکییەوە دەستبەسەر کران و دوای چەند جار گواستنەوەیان ڕەشاد محەممەدی لەم دواییانەدا ئازاد کراوە و ئەژین حسێنی تا ئێستاش لەو کەمپەدایە و چارەنووسی ڕوون نییە.