فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی تۆفیق ئەمینی بەدوای دەستبەسەر کرانی
پێنجشەممە ۰۱-۰۳-۱۴۰۴   |  22-05-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی گوڵانی ١٤٠٤، “تۆفیق ئەمینی” خەڵکی گوندی “ئازادی” سەر بە شاری مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەمشارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. سەرەڕای تێپەڕبوونی دە ڕۆژ هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەست نییە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بەبێ هیچ هۆکارێک ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووس و بارودۆخی ناوبراو بێ وەڵام ماوەتەوە. تاوەکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.