فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی جەماڵ تەها بەدوای دەستبەسەر کرانی
سێشەممە ۰۲-۰۲-۱۴۰۴   |  22-04-2025

سەید جەماڵ تەها، هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ، بە هۆی دەستپێڕانەگەیشتنی هێزە ئەمنییەتییەکان بە کچەکەی بە ناوی گەوهەر تەها، لە ٣٧ ڕۆژ لەمەوبەرەوە لەلایەن ئەم هێزانەوە دەستبەسەر کراوە و تاکوو ئێستا چارەنووسی نادیارە و لە زیندانی ئەمشارە ڕاگیراوە.
بەپی ئەم ڕاپۆرتە، گەوهەر تەها بە هۆی دۆسییەسازی لە درێژەی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز و گوشاری هێزە ئەمنییەکان ناچار بووە ئێران بەجێ بهێڵێ. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەید جەماڵ تەها، لە ڕۆژی ٢٤ی ڕەشەممەی ١٤٠٣دا بە توندوتیژییەوە لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە و دوابەدوای دۆسییەسازی بۆ کچەکەی، لە جیاتی ئەو دەسبەسەر کراوە و تاکوو ئێستا چارەنووسی ناڕوونە و لە زیندانی ئەمشارە دەستبەسەرە. شایانی باسە، ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەر کرانیدا، لە گرتنگەی ئیتلاعاتی شنۆ لەژێر ئەشکەنجەی تونددا بووە و دوابەدوای تێکچوونی باری تەندروستیی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.