فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی حسێن عەلیزادە بەدوای دەستبەسەر کرانی
شەممە ۲۳-۰۱-۱۴۰۴   |  12-04-2025

بە گوێرەی زانیارییەکان، حسێن عەلیزادە، تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی گوندی “دەرێ” سەر بە شاری مەریوان، دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات لە ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٣، هەتا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ماوەی ٣٦ ڕۆژی ڕابردوو تاوەکوو ئێستا زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنوس و دۆخی ڕاگرتنی حسێن عەلیزادە لەبەر دەست نییە. ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد کە حسێن عەلیزادە تووشی نەخۆشی دەروونی بووە و ڕاگرتنی درێژ ماوەی ناوبراو لە دەستبەسەرگە کاریگەری خراپ لەسەر تەندروستی دادەنێت. تاوەکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی و شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەست نییە.