فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی حەبیب فەرەجوڵڵاهی بەدوای دەستبەسەر کرانی
پێنجشەممە ۱۷-۰۸-۱۴۰۳   |  07-11-2024

بە پێی ڕاپۆرتەکان، سەرەڕای تێپەڕینی ٣٦ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی “حەبیب فەرەجوڵڵاهی”، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، زانیارییەک لە چارەنووس و دۆخی تەندروستی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕەزبەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. شایانی باسە، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی حەبیب فەرەجوڵڵاهی بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چارەنووس و بارودۆخی ناوبراو تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکان ئامادە نەبوون لەم بارەوە هیچ زانیارییەک بدەن. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە سەپێندراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.