نادیاربوونی چارەنووسی حەوت هاووڵاتیی خەڵکی سەقز
دوشەممە ۱۹-۰۸-۱۴۰۴   |  10-11-2025

بە پێی زانیارییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، “خەلیل شەعبانی، مەحموود ئامانی، زاهد مورادی، فەرزاد ڕەحیم زادە، مێهدی مەجیدی، فەردین ساڵحی و مەنسوور سوڵتانی” حەوت هاووڵاتی خەڵکی شاری سەقز دەستبەسەر کراون و بەدوای تێپەڕ بوونی چوار ڕۆژ بەسەر دەستبەسەر کرانیان، هیچ جۆرە زانیارییەک لە چارەنووسیان لە بەر دەستدا نییە.
جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەو هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەر کران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە، هیچ زانیارییەکی ورد لە بەر دەستدا نییە.