نادیاربوونی چارەنووسی خوێندکارێکی خەڵکی سنە بە دوای ڕفێندرانی
شەممە ۰۵-۰۱-۱۴۰۲   |  25-03-2023
خوێندکارێکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی “سەردار شاەمۆرادیان”، نزیک بە سێ مانگە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە و هێشتا چارەنووسی نادیارە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەردار شاەمۆرادیان، تەمەن ٢۶ ساڵ و خوێندکاری بواری کەرەستە پزیشکییەکانی زانکۆی زانستە پراکتیکییەکانی (علمی کاربردی) شاری سنە، ماوەی نزیک بە سێ مانگە دەستبەسەر کراوە و لە زیندانی ناوەندیی ڕژیم لە شاری سنە بەبێ هۆکار ڕاگیراوە. جێگەی ئاماژەیە، ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ۶ی بەفرانباری پارەکە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لەو شارە دەستبەسەر کراوە. سەردار پاش ئەوەی کە دوو مانگ لە دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندەدا ڕاگیرابوو، بۆ زیندانی ناوەندیی ڕژیم لەشاری سنە گواستراوەتەوە.