بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “زوبەیر حسێنپەناهی” و “عەباس حسێنپەناهی”، خەڵکی گوندی “قورووچای”، سەر بە شاری دێهگۆلان، پاش ٨ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانیان، چارەنووسیان نادیارە و هیچ زانیارییەک لەپێوەند دۆخی تەندرووستیاندا لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەری کراون. ئەمە لەحاڵێکدایە کە بنەماڵەی ئەم دوو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەکیان لە دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو کەسە نییە. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕێبەندان، هێزە ئەمنییەکان بە بێ هیچ هۆکارێک و بە بەکارهێنانی توندوتیژی ئەم دوو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە. شایانی باسە، ئەم دوو هاووڵاتییە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەی “محەممەد فەرامەرزی”، بەندکراوی سیاسیی لەسێدارەدراو ڕۆیشتبوونە شاری دێهگۆلان.