فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە زیندانی ناوەندیی بانە
شەممە ۰۵-۰۸-۱۴۰۳   |  26-10-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوو هاووڵاتیی بەناوەکانی “ئارام بەهائەدین” خەڵکی گوندی”چاڵاو” و “ڕەسووڵ ڕەزا شەریف” خەڵکی گوندی “تەیمەز” سەر بە شاری پێنجوێنی هەرێمی کوردستان، لە دوو ساڵ لەمەوبەرەوە لە ڕەوتی بزووتنەوەی “ژن ژیان ئازادی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون و بەبێ دەستڕاگەیشتن بە مافی مەرەخەسی لە زیندانی ئەو شارە ڕاگیراون.
شایانی باسە، ئەو دوو هاووڵاتییە دوای دەستبەسەرکران بۆ ماوەی سێ مانگ لە دەستبەسەرگە و ژووری تاکەکەسی لەژێر سەختترین گوشارەکاندا بوون و هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ بنەماڵەکەیاندا نەبووە و لە ئاکامدا لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی سنە، بە تۆمەتی “هەوڵی دژ بە ئاسایشی نیشتمانی” هەر یەک بە ١٥ ساڵ زیندان مەحکووم کراون. ئەو حوکمە دوای تەسلیم بە ڕای، بۆ ١١ ساڵ و ٣ مانگ بەندکران بۆ هەر یەک لەو دوو بەندکراوە گۆڕدرا و لەو کاتەوە تا ئێستا بەبێ دەستڕاگەیشتن بە مافی مەرەخەسی لە زیندانەکانی سنە و بانە ڕاگیراون.