نادیاربوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتی بەدوای ڕفێندرانیان لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە
هەینی ۲۳-۱۰-۱۴۰۱   |  13-01-2023
بە پێی ڕاپۆرتەکان، دوو هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی ئیلام و جوانڕۆ بە ناوەکانی [بەردیا جەمشیدزادە] و [هاشم سۆبحانی]، بە دوای ڕفێندرانیان لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە، چارەنووسیان نادیارە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەردیا جەمشیدزادە خەڵکی شاری (سەراوڵە)ی سەر بە پارێزگای ئیلام کە لە سەرەتاکانی مانگی بەفرانباردا لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراوە، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە. هەروەها (هاشم سوبحانی)، خەڵکی جوانڕۆ، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی مانگی بەفرانبار، لەبەر ماڵەکەی خۆی لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.