فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی زانیار محەممەدنژاد بەدوای دەستبەسەر کرانی لە شاری کامیاران
یەکشەممە ۰۹-۰۶-۱۴۰۴   |  31-08-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٥١ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی “زانیار محەممەدنژاد”، هاووڵاتیی خەڵکی کامیاران لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە، زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییه و هەوڵی بنەماڵەکەی بو زانینی چارەنووسی بێ ئاکام ماوەتەوە و دامەزراوە ئەمنییەکان لە وەڵامدانەوە خۆیان دەپارێزن.
جێگای ئاماژەیە، زانیار محەممەدنژاد، ڕۆژی هەینی ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی بنەماڵەیەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوویەوە. شایەنی باسە، ئەم هاووڵاتییه لە کاتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی دەستبەسەر کرابوو. تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییه لەبەر دەستدا نییه.