فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی سمکۆ یووسفی بەدوای دەستبەسەر کرانی لە شاری بۆکان
دوشەممە ۰۵-۰۳-۱۴۰۴   |  26-05-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، “سمکۆ یووسفی” لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی و مامۆستای زمانی کوردی و خەڵکی شاری بۆکان، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی لەمشارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بەکارهێنانی توندوتیژی هەوڵی دەستبەسەرکردنی سمکۆ یووسفیان داوە و ماڵی ناوبراویان پشکنیوە و دەستیان بەسەر مۆبایلی خۆی و هاوژینەکەی و منداڵەکانی گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە. سمکۆ یووسفی، دوای دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتە سەپێندراوەکان بەدژی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.