نادیاربوونی چارەنووسی سەیوان ئیبراهیمی لە دوای دەستبەسەر کرانی
دوشەممە ۱۷-۱۱-۱۴۰۱   |  06-02-2023
ڕاپۆرتەکان باس لە نادیاربوونی چارەنووسی سەیوان ئیبراهیمی لە دوای دەستبەسەر کرانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەکەن.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیک بە ٢٠ ڕۆژ لە دەستبەسەربوونی سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و چالاکی مەدەنی، تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە. لە ڵایەکی دیکەوە، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم لە ئەنجامی هێرشێکدا، “پوویا ڕوستەمی پوور” ڕاهێنەری تۆپی پێ و خەڵکی شاری سنەیان ڕفاندووە.