نادیاربوونی چارەنووسی شەهاب ئەسەدزادە بەدوای دەستبەسەر کرانی
شەممە ۰۴-۰۵-۱۴۰۴   |  26-07-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، شەهاب ئەسەدزادە، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵكی شاری سەقز، لە ٢٥ ڕۆژ لەمەوبەرەوە تا ئێستا دەستبەسەر و هیچ زانیارییەک لە دۆخی ڕاگرتن و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگاداری نزیك لە بنەماڵەی ئەسەدزادە، ئەم هاووڵاتییه دوای دەستبەسەركرانی لە شاری سەقز بۆ یەكێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەكان لە سنە گواسترابوویەوە. جێگای ئاماژەیە، شەهاب ئەسەدزادە ڕۆژێ دووشەممە ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە سەقز دەستبەسەر كراوە. هەتا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، بەدواداچوونەكانی بنەماڵەكەی بە مەبەستی ئاگاداربوون لە دۆخی شەهاب ئەسەدزادە، شوێنی ڕاگرتن و هەروەها تۆمەتە سەپێندراوەكان بۆ سەر ناوبراو بێ ئاكام ماوەتەوە.