فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی فەرهاد کەدخودا قادری بەدوای دەستبەسەر کرانی
چوارشەممە ۱۴-۰۳-۱۴۰۴   |  04-06-2025

سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی گەنجێکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی “فەرهاد کەدخودا قادری”، بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بێ ئاکام ماوەتەوە و تا ئێستا زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگڕتنی ناوبراو لەبەر دەستدا نییه.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی کەدخودا قادری، ناوبراو ڕۆژی شەممە ١٠ی جۆزەردانی ١٤٠٤، بەدوای هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپا بۆ سەر شوێنی ژیانی لە (گوندی سەرچنار)، دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کرابوویەوە.