فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی مەتین ئەسلوب بەدوای دەستبەسەر کرانی
پێنجشەممە ۱۶-۰۵-۱۴۰۴   |  07-08-2025

بە گوێرەی زانیارییەکان، زیاتر لە ٢٥ ڕۆژە هاووڵاتییەک بە ناوی “مەتین ئەسلوب” خەڵکی نەغەدە دەستبەسەر کراوە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەستدا نییە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی پووشپەڕ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی توندووتیژانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوویەوە. جێگای ئاماژەیە، هەتا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر چارەنوس و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.