نادیاربوونی چارەنووسی هاروون سەلیمی بەدوای دەستبەسەر کرانی
دوشەممە ۰۷-۰۸-۱۴۰۳   |  28-10-2024

لە ڕۆژی دووشەممە ٣٠ ڕەزبەرەوە، هارون سەلیمی تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “شیان”ی سەر بە شاری سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شەقامێکی شاری سنە، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە. بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار، بنەماڵە سەلیمی بۆ ئاگادار بوون لە دۆخ و زانینی شوێنی ڕاگرتنی کوڕەکەیان سەردانی دامودەزگا ئەمنییەکانیان کردووە، بەڵام هیچ جۆرە وڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە و ئەم دۆخەش بووەتە هۆی نیگەرانی جددی بنەماڵە و کەسوکاری ئەم هاووڵاتییە. جێگای ئاماژەیە، تاکاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ جۆرە زانیاریەک سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی هاروون سەلیمی لەبەر دەستدا نییە.