فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار
پێنجشەممە ۲۵-۰۵-۱۴۰۳   |  15-08-2024

سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ بەسەر دەستبەسەر کرانی “ڕەحمان قادری”، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژ، ڕەحمان قادری، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەلکی گوندی “ئەندێزێ” سەر بە شاری پیرانشار، پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی سپای پیرانشار، دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کراوە. شایانی باسە، ناوبراو پێشتر چەندین جار بانگی ناوەندە ئەمنییەتییەکان کراوە و لێپرسینەوەی لێ کراوە.