فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ
پێنجشەممە ۰۵-۰۷-۱۴۰۳   |  26-09-2024

سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٢ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی لوقمان زەنگی، هاووڵاتیی تەمەن ٥٢ ساڵی خەڵکی گوندی “کانی سورک” سەر بە شاری شنۆ، سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ زیندانی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزراوە و تاکوو ئێستا لە دەستپێڕاگەیشتن  بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە. شایانی باسە، تاکوو ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی لوقمان زەنگی بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام بووە. جێگای وەبیرهێنانەوەیە، سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٣، ئەم هاووڵاتییە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر و تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی لوقمان زەنگی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.