فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان
سێشەممە ۲۴-۰۷-۱۴۰۳   |  15-10-2024

ماوەی ١٤ ڕۆژە “خەبات ئێراندۆست” خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە بەڵام تا ئێستا هیچ زانیاریەک سەبارەت بە دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتیێە لەبەردەست نییە.
ئومید ئێراندۆست برای خەبات لەم پێوەندەا ڕایگەیاندووە، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕەزبەر، هێزە ئەمنییەکان بەبێ هیچ هۆکارێک هەڵیانکوتابووە سەر شوێنی کاری براکەم لە بۆکان و دەستبەسەریان کردبوو و پاشان بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواستبوو. شایانی باسە، بنەماڵەی خەبات ئیراندۆست بە مەبەستی بە دواداچوون بۆ زانینی دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ڕۆڵەکەیان سەردانی دامودەزگا ئەمنییەکانیان کردووە، بەڵام بەرپرسانی دامودەزگاکان وڵامیان نەداونەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی جددی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری.