فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە
سێشەممە ۱۵-۰۸-۱۴۰۳   |  05-11-2024

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی ڕەبەز، “عیززەتوڵڵا زەینەلپوور”، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە، دوای گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیارە گواستراوەتەوە و سەرەڕای تێپەڕبوونی یەک مانگ بەسەر دەستـبەسەر کرانی زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە، تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە و دامەزراوە ئەمنییەکانیش لە وڵامدانەوە لەو بارەیەدا بە بنەماڵەی ناوبراو خۆ دەبوێرن. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.