نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان
چوارشەممە ۱۶-۰۸-۱۴۰۳   |  06-11-2024
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕەزبەر، یەزدان قەنبەری تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی کرماشان و لە پەیڕەوانی ئایینی یارسان، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەمشارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و بە تێپەڕبوونی ١٨ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکان ئامادە نەبوون هیچ جۆرە زانیارییەک لەم بارەوە بە بنەماڵەی ناوبراو بدەن. جێگای ئاماژەیە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.