فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان
چوارشەممە ۱۶-۰۸-۱۴۰۳   |  06-11-2024

زاهید ئەحمەدی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “ڕەشەدێ”ی سەربە شاری مەریوان، ماوەی نزیک بە ٤٠ ڕۆژ لەمەوبەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا زانیارییەک لەسەرچارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، زاهید ئەحمەدی دوای دەستبەسەرکرانی لە مەریوان، بۆ دەستبەسەرگەی شەهرامفەری ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە سنە گواستراوەتەوە. ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی ٤٠ ڕۆژی ڕابردوو کە لە دەستبەسەریدا بووە لە مافی چاوپێکەوتن و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە و تەنیا دوو پەیوەندی کورتی تەلەفۆنی هەبووە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.