فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان
پێنجشەممە ۲۴-۰۸-۱۴۰۳   |  14-11-2024

سەرەڕای تێپەڕبوونی ٥٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی “ڕزگار ڕەوشەنی” خەڵکی شاری بۆکان، ناوبراو هێشتا چارەنووسی نادیارە و لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێدا لێپرسینەوەی لێ دەکرێت.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕزگار ڕەوشەنی ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕەزبەر، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە بۆکان دەسبەسەر و دواتر بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزرا. لەم ماوەیەدا ڕزگار ڕەوشەنی تەنیا جارێک پێوەندییەکی تلفۆنیی بۆ ماوەی چەند خولەک لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە و دوای ئەوە لە مافی هەر جۆرە پێوەندی و چاوپێکەوتن و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەریش بێبەری کراوە. تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کرانی ناوبراو، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.