نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە
هەینی ۲۵-۰۸-۱۴۰۳   |  15-11-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر، ڕەزا ئەحمەد پوور خەڵکی گوندی “بەردەڕەش” سەر بە شاری بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە دوای تێپەڕبوونی ٣ ڕۆژ هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕەزا ئەحمەد پوور، لەلایەن چەند کەس لە هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم کە جلی ئاساییان لەبەر بووە دەستبەسەر کراوە. تاکوو داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست نییە.