نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز
هەینی ۰۹-۰۹-۱۴۰۳   |  29-11-2024
ڕۆژی دووشەممە ٤ی سەرماوەز، هاووڵاتییەک بە ناوی “بێهزاد دادخواە” خەڵکی شاری سەقز، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری ئەم هاووڵاتییە لە شەقامی “بلوار وەحدەت”ی سەقز و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە. شایانی باسە، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی بێهزاد دادخواە و سەردانیان بۆ دامودەزگا ئەمنییەکان بە مەبەستی ئاگادار بوونیان لە بارودۆخی ناوبراو و شوێنی ڕاگیرانی کوڕەکەیان، لە لایەن بەرپرسانی ئەو دامەزراوانەوە هیچ جۆرە وڵامێکیان پێنەدراوەتەوە .