فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بەدوای دەستبەسەر کرانی
دوشەممە ۱۷-۱۰-۱۴۰۳   |  06-01-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، گەنجێکی تەمەن ٢١ساڵی خەڵکی شاری پیرانشار بەناوی “ئیلهام عەباسی” لە ناوەڕاستی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ، دەستبەسەرکراوە و بە تێپەڕبوونی دوو مانگ، هەر وا چارەنووسی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ نادیارە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئیلهام عەباسی، ناوبراو دوای دەستبەسەرکران لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە پیرانشار بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ گواستراوەتەوە و تا ئێستاش هەروا لەوێ ڕاگیراوە. شایانی باسە، دەستبەسەرکرانی ئیلهام عەباسی لە پەیوەندی لەگەڵ چالاکی ئەو هاووڵاتییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لێدوان لەسەر پرسە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان بووە. دوای تێپەڕبوونی دوو مانگ بەسەر دەستبەسەر کرانی ئیلهام عەباسی، تا ئێستا بارودۆخی دۆسیەکەی نادیارە و لە تۆمەتە هەڵبەستراوەکان بۆ ئەو هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.