فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان
سێشەممە ۰۷-۱۲-۱۴۰۳   |  25-02-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، “نەوزاد كەریمی” چالاكی مەدەنیی خەڵكی گوندی”دەرەتفێ”ی سەر بە شاری مەریوان، ماوەی ١٤ ڕۆژی ڕابردووی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە تێپەڕاندووە. ناوبراو لەم ماوەیەدا لە مافە سەرەتاییەكانی وەكوو دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێكەوتن لەگەڵ بنەماڵەكەی بێبەش بووە. هەروەها هەوڵە بەردەوامەكانی بنەماڵەكەی بۆ ئاگاداربوون لە بارودۆخی ناوبراو بێ ئاكام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنی و دادوەرییەكان لە هەرجۆرە وڵامێك لەم بارەیەوە خۆیان پاراستووە. تا كاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكاری دەستبەسەركران و تۆمەتە سەپێندراوەكان دژی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە. نەوزاد كەریمی، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندان، لە كاتی گەڕانەوەی لە هەرێمی كوردستان لە سنووری باشماخ لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە سنە گواسترابوویەوە.