نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بەدوای دەستبەسەر کرانی
یەکشەممە ۲۶-۰۵-۱۴۰۴   |  17-08-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ڕۆژی سێشەممە ٢١ گەلاوێژەوە، “ئەمیر سەیدی” خەڵکی مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەست نییە. شایانی باسە، ناوبراو لە مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٢، لە مەهاباد دەستبەسەر و دوای شەش مانگ بە دانانی بارمتەی چوار ملیارد تمەنی ئازاد کرابوو. ئەمیر سەیدی دوای ئازاد بوونی، لە لایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ورمێ بە ٣ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.