نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار
هەینی ۱۸-۰۱-۱۴۰۲   |  07-04-2023
هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بەناوی “شێرزاد ئازەربەرزین” سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٤ مانگ لە دەستبەسەرکرانی، هەروا لە زیندانی نەغەدە ڕاگیراوە و چارەنووسی نادیارە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پەروەندەی ناوبراو بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان” ڕادەستی دادگای مەهاباد کراوە. شایانی باسە، شێرزاد ئازەربەرزین تا ئێستا لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە. جێگەی وەبیرهێنانەوەیە، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی سەرماوەزی پارەکە، شێرزاد ئازەربەرزین لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی پیرانشار، بۆ زیندانی نەغەدە گواسترابوویەوە.