نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ورمێ
هەینی ۱۶-۰۴-۱۴۰۲   |  07-07-2023
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ورمێ بە ناوی حەیدەر نیکنیا، دوای ئەوەی کە لە لایەن ناوەندی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە بانگ کراوە و سەردانی ئەو ناوەندەی کردووە، دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی پووشپەڕ، حەیدەر نیکنیا، خەڵکی گوندی “حەکی”ی سەر بە ناوچەی سیلوانای شاری ورمێ، پاش ئەوەیکە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە گوندی “زێوە”ی ئەم شارە بانگ کراوە و سەردانی ئەو ناوەندەی کردووە، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان” دەستبەسەر کراوە. شایانی باسە، ئەم هاووڵاتییە دوای دەستبەسەر بوونی، بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری ورمێ گواستراوەتەوە.