فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەک بەدوای دەستبەسەر کرانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی پیرانشار
شەممە ۲۱-۱۱-۱۴۰۲   |  10-02-2024

هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری سەردەشت ماوەی ٣٥ ڕۆژە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری پیرانشار دەستبەسەر و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بایزید بابەکری تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی «دۆڵەتوو» سەر بە شاری سەردەشت، یەک مانگ و پێنج ڕۆژە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی پیرانشارەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی بایزید بابەکری، ئەم هاووڵاتییە لە دوای دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تا ئێستا هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووە. جێگای ئاماژەیە، بایزید بابەکری ڕۆژی شەممە ١٦ی بەفرانبار، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری پیرانشار دەستبەسەر و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ زانیاری لەسەر چارەنووسی تا ئێستا هیچ ئاکامێکی نەبووە.