نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەک لە شاری بۆکان
شەممە ۰۷-۱۱-۱۴۰۲   |  27-01-2024
بە گوێرەی زانیارییەکان، ڕۆژی سێشەممە ٣ ڕێبەندان، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری بۆکان، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی “فارووق حسێنی” فەرمانبەری ئیدارەی خۆشبژێوی “بێهزیستی” و دەستبەسەریان کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هێزانە بەبێ هیچ هۆکارێک و هەروەها بە شێوەیەکی دڕندانە ئەو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە و لە کاتی دەستبەسەرکردنیشیدا دەستیان بەسەر کەلوپەلە تاکەکەسییەکانی و بەتایبەت کەرەستە ئەلیکترۆنییەکانیدا گرتووە. جێگای ئاماژەیە، تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیاری ورد سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.