فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەک لە شاری سنە
چوارشەممە ۲۸-۰۶-۱۴۰۳   |  18-09-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئارام سادقی خەڵکی شاری سنە لە ڕۆژی شەممە ٢٠ی خەرمانانەوە، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لەمشارە دەستبەسەر و بۆگرتووخانەی شەهرامفەر ناوەندی سەربازی-ئەمنی لە سنە گواستراوەتەوە و زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە بەردەم دووکانەکەی لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتەکانی وەپاڵدراو و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.