نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەک لە سایین قەڵا بەدوای دەستبەسەر کرانی
چوارشەممە ۱۹-۰۶-۱۴۰۴   |  10-09-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، عەلی شیری، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «قۆزڵوو»ی سەر بە ناوچەی هەوشاری سایین قەڵا، لە چوار ڕۆژ لەمەوبەرەوە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەلی شیری ڕۆژی هەینی ۱۴ی خەرمانانی ١٤٠٤، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و ئەو هێزانە لە کاتی دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە ماڵەکەشیان پشکنیوە. شایانی باسە، هەوڵەکانی بنەماڵەی عەلی شیری لە ماوەی ڕابردوودا بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە بارودۆخی ناوبراو بێ ئاکام ماونەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکان لە وەڵامدانەوە لەو بوارەدا خۆ دەبوێرن. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.