فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتیێەکی خەڵکی سنە
چوارشەممە ۰۴-۰۵-۱۴۰۲   |  26-07-2023

محەممەد ڕۆستەمی، کرێکاری تەمەن ٣٣ ساڵ و هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە کە ماوەی زیاتر لە ١٥ ڕۆژە دەستبەسەر کراوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، سەرەڕای بەڵێنی پێشووتری ناوەندە حکوومەتییەکان لە شاری سنە بۆ ئازادیی کاتیی محەممەد ڕۆستەمی، لە ماوەی ڕابردوودا وەڵامی داواکاریی بنەماڵەکەی بۆ دانانی بارمتە و ئازادیی کاتیی ئەو هاووڵاتییە نەدراوەتەوە و تائێستا هیچ زانیارییەکی ورد و دروستیان لەسەر چارەنووس و بارودۆخی ناوبراو بەو بنەماڵەیە نەداوەتەوە. محەممەد ڕۆستەمی، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی پووشپەڕ لە ماڵەکەی خۆی لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە.