فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی هوشەنگ ئال محەممەد لە زیندانی ئیتلاعاتی سپا
چوارشەممە ۲۳-۰۳-۱۴۰۳   |  12-06-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، “هوشەنگ ئال محەممەد” تەمەن ٦٣ ساڵ و خەڵکی ئیزە لە دوو حەفتە لەمەوبەرەوە بە بارودۆخێکی نادیار لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئەهواز ڕاگیراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هوشەنگ ئال محەممەد، لەم دواییانەدا تەنیا یەک پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی بووە و لە گواستنەوەی بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ئەهواز بنەماڵەکەی ئاگادار کردووەتەوە. جێگای ئاماژەیە، ئەم هاووڵاتییە تووشی نەخۆشی دڵە و لە کاتی دەستبەسەر کرانی دەرمانەکانی پێنەگەیشتووە و ئەمەش، نیگەرانی جددی لەسەر باری تەندرووستی ناوبراوی لێکەوتوتەوە. هوشەنگ ئال محەممەد، ڕۆژی سێشەممە ٨ی جۆزەردان، لەلایەن هێزەکانی سپای پاسداران لە ماڵی خۆی لە ئیزە دەستبەسەرکرا و بۆ گرتووخانەی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە ئەهواز گواسترایەوە.