فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی ٧ هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان
شەممە ۰۱-۱۰-۱۴۰۳   |  21-12-2024

سەرەڕای تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی لانیکەم ٧ هاووڵاتیی لە شاری سەرپێڵی زەهاو بریتی لە منداڵێک بە ناوەکانی “ئومێد ساڵحی” تەمەن ١٧ ساڵ، “ئەیمەن سەفایی” تەمەن ٢١ ساڵ، “کۆمار ساڵحی” تەمەن ٢٣ ساڵ، “هێمن پاڵانی” تەمەن ٢٥ ساڵ، “عێرفان مۆرادی” تەمەن ٢٥ ساڵ، “خالید کەمەری” تەمەن ٢٧ ساڵ و “پەیام ڕەنجبەر” تەمەن ٢٧ ساڵ، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان لەو بوارەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو حەوت هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەز، لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکانیان بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە دەستبەسەر کراون. شایانی باسە، ئەم حەوت هاووڵاتییە بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی کرماشان گواستراونەتەوە و زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان لەبەر دەستدا نییە.