نادیاربوونی چارەنووسی پێنج هاووڵاتیی خەڵکی جوانڕۆ
پێنجشەممە ۱۱-۱۱-۱۴۰۳   |  30-01-2025
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان، پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناوەکانی “ئاتیلا عەبدی، ڕەزا کامڕانی، ستار بابایی، زەکەریا فیروز بەخت و ئیدریس عەبدوڵڵاهی” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارە دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کرماشان گواستراونەتەوە و بە تێپەڕبوونی حەفتەیەک بەسەر دەستبەسەر کرانیان، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان ئەم هاووڵاتیانەیان بە بەکارهێنانی تووندوتیژیی دەستبەسەر کردووە.تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی دراونە پاڵیان و چارەنووسی ئەم پێنج هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.