
بە پێی ڕاپۆرتەکان، “نەریمان ڕەندانی” ۳۰ ڕۆژی ڕابردوو و “زەکەریا مورادی، ئومید ڕەحیمزادە، مەهدی کەماڵی و محەممەد ئەمینپوور”، ۴۵ ڕۆژی ڕابردوو لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدا دەستبەسەر بوون و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە و ئەمەش نیگەرانیی زیاتری لەسەر باری تەندروستیی ئەو هاووڵاتییانە لێ کەوتۆتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییانە لە ماوەی دەستبەسەربوونیاندا لە سەرەکیترین مافەکانیان وەکوو مافی پەیوەندیی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش بوون. شایانی باسە، هەتا ئێستا بنەماڵەی ئەم هاووڵاتیانە چەندین جار سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەیان کردووە، بەڵام هیچ جوابێکیان پێ نەدراوەتەوە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو پێنج هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.