فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی ڕامین گورگانی لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سنە
دوشەممە ۲۴-۰۶-۱۴۰۴   |  15-09-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، زیاتر لە ٣٧ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکران و ڕاگرتنی نایاسایی ڕامین گورگانی خەڵکی کامیاران لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە تێدەپەڕێت.
شایانی باسە، ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٣٤ ساڵەیە لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا لە مافی پەیوەندی کردن بە بنەماڵەکەی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بێبەش کراوە و ئەم بابەتە نیگەرانییەکی جددی بۆ بنەماڵەکەی دروست کردووە. ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ڕامین گورگانی زیندانی سیاسی پێشوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزرابوو. شایانی باسە، هێزە ئەمنییەکان ناوبراویان لە شەقامێکی کامیاران دەستبەسەر کردووە و دواتر هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و دوای پشکنینی ماڵەکە دەستیان بە سەر کۆمەڵێک کەلوپەلی کەسی ئەودا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.