نادیاربوونی چارەنووسێ سالار ساعدموچێشی بەدوای دەستبەسەر کرانی
هەینی ۱۹-۱۱-۱۴۰۳   |  07-02-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕێبەندان، سالار ساعدموچێشی هونەرمەندی وێنەکێش و تەمەن ٢٦ساڵ و خەڵکی شاری سنە، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی لەگەرەکی نایسەر دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە و بە تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر دەستبەسەر کرانی، زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان ئەو هاووڵاتییەیان بە بێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستۆتەوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.