فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەووسی دوو لاوی خەڵکی پاوە بەدوای دەستبەسەر کرانیان
هەینی ۲۸-۰۲-۱۴۰۳   |  17-05-2024

دوای تێپەڕبوونی ١٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی دوو گەنجی خەڵکی پاوە بە ناوەکانی “سوهەیب ئیقباڵی” تەمەن ٣١ ساڵ و “ئاروین ئیقباڵی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان نادیارە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لەم بارەوە بێ ئاکام بووە.
بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار نزیک لە بنەماڵەی ئیقباڵی، ئەم دوو گەنجە ڕۆژی سێشەممە ١٨ی گوڵان، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەیان بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری کرماشان گواستراونەتەوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵیان لە بەردەستدا نییە و هیچ جۆرە پەیوەندییەکیان بە بنەماڵەکانی خۆیانەوە نەگرتووە.