نادیاربوونی چارەووسی لوقمان وەیسی بەدوای دەستبەسەر کرانی
هەینی ۰۳-۱۲-۱۴۰۳   |  21-02-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٢٧ی ڕێبەندان، “لوقمان وەیسی” تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی قەسری شیرین، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەیان لە گەڕەکی قەسری جەدید دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و سەرەڕای تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ بەسەر دەستبەسەر کرانی، زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەو هاووڵاتییەیان بەبێ هیچ هۆکارێک و بە بەکارهێنانی توندووتیژی دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویانەتەوە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.