
بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٣ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەركردنی ئەمین كەریمی، هونەرمەند و ئەكتەری شانۆ و خەڵكی ورمێ، بەدواداچوونەكانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی ئاگاداربوون لەسەر بارودۆخی ناوبراو بێ ئاكام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەكان لە پێدانی هەرجۆرە زانیارییەك لەم بارەوە خۆیان دەبوێرن.
بەگوێرەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەمین كەریمی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، لە ژێر لێپرسینەوە دایە و لاپەڕەی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانی لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامییەوە بەڕێوە دەبرێن. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو هەتا ئێستا لە مافی پەیوەندیی تەلەفۆنی و چاوپێكەوتن لەگەڵ بنەماڵەكەی و هەروەها هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە. ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤، لە كاتی گەڕانەوەی لە توركییە لە سنووری سێرۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی دەستبەسەر كراوە. هەتا كاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكارەكانی دەستبەسەركران، تۆمەتە سەپێندراوەكان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.