فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناروونی چارەنووسی بەندکراوێک لە زیندانی ورمێ
هەینی ۰۶-۰۳-۱۴۰۱   |  27-05-2022

هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی قزڵقۆپی سەر بە شاری مەهاباد بە ناوی “شلێر ئەحمەدی”، کە لە ساڵی پارەوە دەستبەسەر و لە زیندانی ناوەندی ورمێ بەندکراوە، چارەنووسی بە ناڕوونی ماوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی مانگی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و پاش کۆتایی قۆناغی لێپرسینەوە ڕەوانەی زیندانی ناوەندی ورمێ کراوە. جێگای ئاماژەیە هەتا ئێستا سه‌باره‌ت به‌ هۆکاری دەستبەسەر كردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو هیچ زانیاریەک لەبەردەستدا نییە.