فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نارەزایەتیەکان لە چەندین شاری ئێران بەردەوام بوو
یەکشەممە ۲۰-۰۹-۱۴۰۱   |  11-12-2022

شه‌وی هه‌ینی ١٨ی سه‌رماوه‌ز، خه‌ڵكی شۆرشگێڕ له‌ چه‌ند شاری ئێران بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌ چه‌ند ناوچه‌ش دژی‌ بنكه‌كانی به‌سیج چالاكییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ناڕازی تاران به‌كاتی شه‌و له‌به‌رده‌م ماڵی “موحسین شكاری” كۆبوونه‌وه‌ و دژبه‌ عه‌لی خامنه‌یی دروشمیان به‌رزكرده‌وه‌، له‌ شاری ڕوودسه‌ری گیلان لاوانی شۆڕشگێڕ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئێعدامی “موحسین شكاری” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد و لاوانی بوێری شاری سنه‌ به‌ ئاگردانی لاستیك شه‌قامه‌كانیان داخست و ماڵی به‌كرێگیراوێكی ڕژیمیان ئاگر تێبه‌ردا، له‌ ده‌ڕه‌شاری ئیلام لاوانی خه‌باتكار ناوه‌ندی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانی ده‌نگ و ڕه‌نگی ڕژیمیان سووتاند و له‌ شاری یاسووج لاوانی شۆڕشگێڕ ده‌فته‌ری نوێنه‌ری خامنه‌ییان ئاگردا، له‌ ڕزوانشار لاوانی بوێر بنكه‌ی به‌سیجیان سووتاند و لاوانی ئازادیخوازی كرمانشا له‌ بلواری تاقەوسان تا دره‌نگانی شه‌و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوونیان بوو.